یەکێتی ناوەندی نیشان شکانی کوردستان بە هاوکاری لقی یەکێتییەکەی لە شاری #سلێمانی# و لەنێو هۆڵی نیشان شکانی سلێمانی لەنێو بارەگەی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان پاڵەوانێتی نیشان شکانی یانەکانی کوردستان ئەنجام دەدات.
پاڵەوانێتییەکە لە ڕۆژی هەینی 27-07-2023 دەست پێدەکات و ماوەی یەک ڕۆژ بەردەوام دەبێت کە یارییەکانی بە شێوەی کراوە و لەسەر ئاستی تیم بۆ هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچانە، ئەمە زانیارییەکانی شۆڕش محەمەدی کارگێڕ و ڕاهێنەری تیمی نیشان شکانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#یە کە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتیشی ، تیپی نیشان شکانی یانەی پێشمەرگە بە تەواوی ئامادەکاریەوە دەچێتە نێو ئەو پاڵەوانێتییە و بۆ ئەنجام یاری دەکات .
شۆڕش ئاماژەی بەوەشکرد کە بڕیار بووە ماوەی 3 ڕۆژ یارییەکانی بەردەوام بێت بەڵام لە دوا گۆڕانکارییەکان چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی یەک ڕۆژ تەواوی یارییەکانی ئەنجام بدرێت و کۆتایی بەو پاڵەوانێتییە بێت.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 387
Escriba su comentario sobre este artículo!