لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، کۆمپانیای کەشتیوانی جیهانی (tankertrackers)، ئاماری هەناردەی نەوتی #هەرێمی کوردستان#ی بۆ مانگی شەش بڵاوکردەوە، کە هەرێم لە مانگی 6 هەر بەرمیلێک نەوتی بە زیاتر لە 122 دۆلار فرۆشتووە.
بەپێی ئامارەکە لەو مانگەدا هەرێمی کوردستان 14 ملیۆن و 836 هەزار و 586 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، کە ڕێژەی هەناردەی نەوت لەو مانگەدا ڕۆژانە 494 هەزار و 553 بەرمیل نەوت بووە.
هەر بەپێی ئامارەکە ئەو نەوتە هەناردەکراوەی هەرێمی کوردستان بە حەوت وڵاتی جیاواز فرۆشتووە و ڕێژەی 88% بۆ وڵاتی یۆنان بووە، کە گەورەترین کڕیاری نەوتی هەرێمە.
لە ئامارەکەدا باس لە داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێم کراوە، کە ڕێژەکەی 821 ملیۆن و 50 هەزار دۆلار بووە و ڕێژەی فرۆشتی نەوتیش لەو مانگەدا بۆ هەر بەرمیلێک 122.74 دۆلار بووە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 661
Escriba su comentario sobre este artículo!