بینێ تاقەوە، چاوت لێدەکا زاقەوە.
تاقەوە، مەبەست لە تاقی ژوورە، لە کوردەواردا لەکاتی درووستکردنی خانووی گڵدا، لەناو دیواری ژوورەکاندا تاق درووستدەکەن، بۆ ئەوەی شتی تێدا دابنێن، یەکێک لەو شتانەی کە بەردەوام بەردەستە ئاوێنەیە، کە مەبەستی مەتەڵەکەیە، چاوت لێدەکا زاقەوە، (زاقەوە: زەقکردنەوە) واتە: کاتێک ئاوینە لە تاقدا دادەنرێت، گەر کەسێک تەماشای بکات، چاوی خۆی تێدا دەبینێت. وەڵام (ئاوێنە) .[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 184