سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# ڕایگەیاند، بەغدا حسابی لەتە حکومەت بۆ ئەم حکومەتەی ئێستای هەرێم دەکات، دەشڵێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە دوای نەوەی نوێ وە دەبێت.
#شاسوار عەبدولواحید#، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، بەغدا حسابی لەتە حکومەت بۆ ئەم حکومەتەی ئێستای هەرێم دەکات، ئەمریکاش بێزارە لەو کێشانەی کە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و پارتی درووستی دەکەن وەک یەکنەگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و ئەوان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لە هەرێم بکرێت.
دەشڵێت، ئەگەر خەڵک بڕوات بۆ دەنگدان نەوەی نوێ یەکەم دەبێت و دەبێت پارتی لە دوای نەوەی نوێ بۆ پلەی دووەم بگەڕێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 370
Escriba su comentario sobre este artículo!