ناونیشانی پەرتووک: نیشتمانی دووەم
ناوی نووسەر: هەرێم حەمەشەریف
چاپخانە: تاران
دەزگای پەخش: #کولتوور#
کوردستان-#هەولێر#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم ڕۆمانە یەکەم ئەزموونی نووسینی چاپ و بڵاوکراوەی (هەرێم حەمەشەریف)ە کە لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە.
بێ دوودڵی لە زۆربەی ئەو ڕۆمانانەی کە دەچنە قۆناغبەندی دوای ڕاپەڕین (نەوەی دوای ڕاپەڕین) جوانتر و بەرزەفڕترە. بە زمانێکی هێندە تۆکمە و جوان نووسراوەتەوە، خوێنەر هەر حەز دەکات سەوداسەری نێو ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە بێت. لەوە جگە لەوەی کە فەرهەنگێکی دەوڵەمەندی وشەسازیی هەیە، لە ڕووی پلۆتیشەوە لە ڕۆمانی پێش خۆی ناچێت.
چیرۆکەکە هێندە کاریگەرە، خوێنەر ناتوانێت بە ئاسانی دەستبەرداری بێت، بەڵام زۆرێک لە ڕووداوەکان کتوپڕن. سەرسامکارن، چاوەڕوان نەکراون. لەو جۆرە چیرۆکانە نین، کە لە سەرەتا و ناوەڕاستەوە بزانین ئاڕاستەکان بە کوێ دەگەن. ئەو هەموو جوانییە چۆن لەم ڕۆمانەدا کۆکراوەتەوە. [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 229
Escriba su comentario sobre este artículo!