هۆ کاکی ئینسان برای بێشەرم
بۆچی تێر ناخۆی لە خوێن و تەرم
ئەتۆ دڕندەی یان گرۆی حەیوان؟
ئەبێ هەر تۆبی ئاژەڵان کەی وان؟
سۆزێکت هەبێ بۆ بێویژدانی
شەرم لە خۆکە گەر تۆ ئینسانی
با ئیتر بەس بێ بۆ ئەڕێژی خوێن
ئەوانەی کوشتت بۆ نازانی کێن
ئەویش وەکو تۆ خاوەنی گیانە
بە دڵ عەوداڵی خۆشی ژیانە
حەزدەکا بژی بە شادی و خۆشی
کاکی دڕندە خوێنی ئەنۆشی
هەر چەند بڕوانی لەم سەر زەمینە
دڕندە زۆرە و ئینسان کەمینە
مام ڕێباز. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=