پەیکەری دڵپەیکەری دڵ و شوان عەتوف
بابەت: خوێندنەوەی ڕەخنەیی
نووسینی: شاهۆ عارف
پەیکەری دڵ یەکەمین فیلمی درێژی #شوان عەتوف#ە لە دوای سێ کوورتە فیلمی تریەوە. لە پاش بانگەشەیەکی کەموێنە لە شەقامە گشتییەکان و میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە #04-06-2019#، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، لە سینەماکانی کوردستان نمایشکرا. ئامادەکاریەکانی نمایشی ئەم فیلمە وایکرد پێشوازیەکی گەورەشی لێبکرێت کە ڕەنگە هەتا ئێستا لە هیچ فیلمێکی کوردی نەکرابێت! فیلمەکە بە بەشداری چەندین ڕووخساری کۆن و نوێ بەرهەم هاتووە. هەتا ئەم ساتەش، زانیاری تەواوەتی لەبارەی فیلمەکەوە لە ویکپیدیا، پەیجی فیلمەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێبسایتی (ئاماری نێودەوڵەتی فیلم-IMDB) بڵاونەکراوەتەوە! بەڵام بە گوێرەی دیدارە تەلەفیزیۆنیەکانی شوان، بەر لە قۆناغی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە، 48 دەفتەر لە بەرهەمهێنانیدا سەرفکراوە و هەتا ئێستاش بڕی تێچوونەکەی پڕنەکردووەتەوە. جێی باسە ئەم فیلمە بە ستافێکی سەراپا ناوخۆیی و لەلایەن هەردوو کۆمپانیای کام پڕۆدەکشن و میترۆنۆمەوە بەرهەم هاتووە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=528062&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی پەیکەری دڵ و شوان عەتوف=KTML_Link_External_End=
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 344
Escriba su comentario sobre este artículo!