ناونیشانی پەرتووک: هەدەپە تۆڵەی #عەفرین#ی کردەوە
ناوی نووسەر: #نیازی برایم#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: پڵاڤ پەیک
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
هەدەپە تۆڵەی عەفرینی کردەوە، بەرگی هەشتەمی زنجیرە پەرتووکی (بە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە) یە، لە تەک بابەتگەلێکی شرۆڤەیی و ڕاپۆرتە هەواڵی گرنگ ، چەند بابەتێکی گرنگ لە خۆ دەگرێت:
هەڵبژاردنەکانی 31 ی ئازاری تورکیا کە تێیدا هەدەپە وەک کارەکتەرێک و فیگەرێکی بەهێز دەرکەوت و توانی تەواوی هاوکێشەکە لە ئەردۆگان و ئاکەپە قڵپ بکاتەوە. توانی ئەستانبۆڵ وئیزمیر وئەنقەرە و دەیان شارەوانی دیکە لە دەست ئاکەپە دەربخات.
ڕایەدارانی پەکەکە کاتێک ئەردۆگان هێرشی کردە سەر عەفرین، لەوێدا لێدوانیاندا وتیان: سەرەتای هەڵوەشاندنەوەیی دەسەڵاتی ئاکەپە دەست پێدەکات.. بەراستیش وا دەرچوو، کورد لە ڕێگای هەدەپەوە کە نوێنەرایەتی ئیرادەی سەربەخۆی گەلانی تورکیا دەکات، تۆڵەی داگیرکردنی عەفرینی لە ئەردۆگان کردەوە. ئەستانبۆڵی دۆڕاند، کە ئەمە بۆ ئەردۆگان و ئاکەپە پرسێکی ژیاریی گرنگ بوو. دۆڕاندنی ئەستانبۆڵ بەواتا دۆڕاندن و لاوازبوونی دەسەڵاتی ئەردۆگانە. ئەردۆگان لە سەرەتای نۆوەدەکان لە ئەستانبۆڵ بینای دەسەڵاتی کرد، هەر لەوێدا هەدەپە ئەو دەسەڵاتەی لێسەندەوە. [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 302
Escriba su comentario sobre este artículo!