دەستپێکی یارییەکانی پاڵەوانێتی پیشەگەرانی موایتایی ئێراق بۆ یاریزانان هێز و هونەری جەنگی دەویست کە تێیدا و لە یەکەم ڕۆژی ڕکابەرییەکانی یاریزان، (بەهزاد محەمەد) لە یانەی پێشمەرگە و لە کێشی 60 کغم بۆ تەمەنی 25 ساڵ دوایی دوو جەولە توانی لە یاریزان ئەحماد یاس بباتەوە و بەو سەرکەوتنەشی یاریزانەکەی یانەی پێشمەرگە بووە خاوەن پشتێنی نێودەوڵەتی یارییەکەی، یاری موایتایی.
ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی موایتایی پیشەگەرانی ئێراق لەلایەن ڕێکخراوی (RFL) و بە هاوکاری یەکێتی ناوەندی موایتایی ئێراق لەنێو هۆڵی #یانەی وەرزشی سلێمانی# بەڕێوەچوو .
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 227