یەکێتی ناوەندی کاراتێی ئێراق لە شاری بەغدا و لەنێو هۆڵی تایبەت بە یەکێتییەکەی پاڵاوتنی کۆتایی یاریزانانی یانەکانی ئێراقی بۆ هەڵبژاردنی دوا پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی دەستپێکرد.
لە یەکەم ڕۆژی ڕکابەرییەکانی ئەو پاڵاوتنەدا و لە کێشی (+ 84 کغم) کوڕە یاریزانی لاوی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# #شاکۆ عەلی# توانی لە تەمەنی خوار 21 ساڵ جامی یەکەمی و میدالیایی ئاڵتون دەستەبەر بکات و بەو ئەنجامەشی گەیشتنی بە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق مسۆگەر کرد.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 173
Escriba su comentario sobre este artículo!