#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆک وەزیران دەڵێت: لەم ساڵانەی دواییدا لە #کەرکووک# جیاوازیی زۆر دەکرێت لەنێوان پێکهاتەکانی ئەو شارەدا، چارەسەر ئەوەیە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە شێوازی بەڕێوەبردنی کەرکووک بگەڕێینەوە بۆ پرەنسیپەکانی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# تا ببێتە شارێکی نموونەیی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان و هیچ لایەنێک هەست بە ستەم و پەراوێزخراوی نەکات.
لەگەڵ عەلی ڕەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق، هەردوولا هیوامان خواست هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق لە کەشێکی ئارام و بێ کێشەدا بەڕێوەبچێت و ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی ئێراقدا تەواو ببێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 188