ئامادەکارییەکانی تیمی لاوانی یانەی پێشمەرگە بۆ ئەنجام دانی دوا یاری خۆی لە قۆناغی کۆتایی خولی لاوانی پلە یەکی یانەکانی ئێراق بەردەوامە و تیمەکەی سەوز پۆشی شاری ڕۆشنبیران دەیەوێت بلیتی گەیشتنی بە ڕیزی نایابی یانەکانی ئێراق ببڕێت.
ئەمە و بڕیار بوو لاوانی یانەی پێشمەرگە یاری دووەمی خۆی لە قۆناغی کۆتایی خولەکە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی #11-10-2023# لەسەر یاریگەی خۆی لە ناوچەی فەرماندەیی شاری سلێمانی ئەنجام بدات و میوانداری لە لاوانی یانەی سەناعات کارەبا بکات.
بەهۆی بڕیارێکی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئێراق کاتی بەڕێوەچوونی ئەو یارییە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 12 ی هەمان مانگ دواخرا.
جێگەی باسە ئەنجامی ئەو یارییە چارەنووسی تیمی گەیشت و بە خولی نایاب و یاری کۆتایی خولی پلە یەک دیاری دەکات و جامی پاڵەوان بوونی لە کاتی بردنەوەی لە یاری کۆتایی پێدەدرێت.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 170
Escriba su comentario sobre este artículo!