هاتی بە کۆنە
مەینەتە کۆنە
قاچ باریکی مل تووکنە
مەبەست لە تەشییە، (تەشی ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ ڕستنی خوری مەڕ یان مووی بزن بەکاردێت) ، هاتی بە کۆنە، واتە: لە مێژوویەکی زۆر کۆنەوە لە کوردەواردا تەشی بوونی هەیە، مەینەتە کۆنە، واتە: کاری ڕستن ماندووبوونی زۆر دەوێت، قاچ باریک مەبەست لە کلکی تەشییە، مل تووکن، مەبەستی لەو داوەیە لەسەرتەشی دەڕەسرێت و هەڵدەکرێتەوە. وەڵام (تەشی) . [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 122