سەرۆکی فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەڕڵەمانی ئێراق ئاشکرایکرد، سبەی شاندی پارتی لە #بەغدا# لەگەڵ ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت کۆدەبێتەوە و چەندین پرس لەگەڵ ئیدارەدانی دەوڵەت دانووستانی لەبارەوە دەکرێت.
د. #ڤیان سەبری#، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند: من نازانم کەی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دەگاتە بەغدا، بەڵام سبەی ڕۆژی دووشەممە #07-08-2023# شاندی پارتی لەگەڵ ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت کۆدەبێتەوە، پێشتر ئاماژەم بۆ ئەجێندای سەردانەکەی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی کردووە چەندین تەوەر لە خۆ دەگرێت.
د. ڤیان سەبری وتیشی: ڕەوشی سیاسی ئێراق و ئەو ڕێککەوتنەی ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەتی لەسەر پێکھاتووە دەبنە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و لایەنەکانی نێو ھاوپەیمانی، ھەروەھا بابەتی ئامادەکردنی یاسای نەوت و غازیش دانووستانی لەبارەوە دەکرێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 243
Escriba su comentario sobre este artículo!