لە دوا یارییەکانی دووەم ڕۆژی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەکانی ئێراق، کچانی پێشمەرگە بێ ڕکابەر بوون و لە یارییەکانی بازی بەرز و 800 مەتر توانیان نازناوەکان بەدەست بهێنن.
سەبارەت بە ئەنجامەکانیان، نزار ئەکرەم سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیمی کچانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە لێدوانێکی تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان توانی ئاستێکی بەرز لەم پاڵەوانێتییە پێشکەش بکات و زۆرترین پلەکانی یەکەم و دووەمی بۆ کچانی یانەکەمان بوو.
هەروەک نزار ئاماژەی پێدا کە لە یاری بازی بەرز وەک هەمیشە #مریەم عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان# توانی بە 170 سم پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و هەرچی لە ڕاکردنی 800 مەتر بوو #ئەڤین سەعید# یەکەم و (ئامال خزر) دووەم بوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە #04-11-2023# کۆتایی دێت و کچانی یانەکەشمان چەند یارییەکیان ماوە کە سەرلەبەیانی ئەو ڕۆژە ئەنجامی دەدەن و چاوەڕوانی ئەنجامی شایستە و نازناویشیان لێدەکەین.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 202
Escriba su comentario sobre este artículo!