لە شاری مەسقەت لە وڵاتی سەڵتەنەی عەمانی عەرەبی، یارییەکانی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی جیهان بۆ ئارەزوومەندان بە بەشداری 430 یاریزان بەردەوامە و لە دوایی کۆتاهاتنی جەولەی شەشەمی یارییەکانی ڕکابەرییی ئەنجامەکان گەیشتنە لوتکە.
سەبارەت بەو پاڵەوانێتییە و شێوازی بەڕێوەچوونی، #ئەسعەد ئیسماعیل#، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی یارییەکە و ئەندام لە یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق و ڕاوێژکاری سەرۆکی یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەم پاڵەوانێتییە بە بەشداری 430 یاریزانە کە لە 64 وڵاتی جیهان بەشداریان کردووە، هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە لەو ژمارەیە 357 یاریزان لە ڕەگەزی نێرە و 73 یاریزان لە ڕەگەزی مێیە ، خۆشبەختانەش تا دوایی کۆتاهاتنی جەولەی شەشەمی یارییەکان توانیومە بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوانە تەواوی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوە ببەم.
ئەسعەد وتیشی 20 ناوبژیوان تەواوی یارییەکان بەڕێوە دەبەین و تا ڕێکەوتی #10-11-2023# یارییەکانی بەردەوام دەبێت.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 303
Escriba su comentario sobre este artículo!