تۆ فێری بێ منی نیت
وەرەوە
بۆ باوەشی هەستەکانم
وەختە بۆ قژت شێت ئەبن
دەستەکانم ...
وەرە گوڵێ
نە هیچ ئەڵێم
نە هیچ بڵێ
سەرت بنێ بە سنگمەوە
بەستەڵەکی قسەکانت قسەکانم
ئەتوێتەوە
گوڵە باخە سیسبوەکەی دڵداریمان
بێ لێبوردن
ئەڕوێتەوە...
بە دوریمان
هیچ نابێتە سەبوریمان
گوڵەکانیش زەرد ئەبن و
یادەکانیش ئەبنە کینە
ئاخر بەم دەمەو بەهارە
کوانێ وەختی هەڵوەرینە...
دەی چاوەکەم
با ڕوخسارە ژاکاوەکەم
ئاڵبێتەوە
تابلۆ ڕەشەکەی نێوانمان
بە بۆن و ماچی لێوانمان
کاڵبێتەوە
ئەگەر بێی
ئەبیتەوە
بەسنەوبەرەکەی جاران
ئەبمەوە
بە نێرگزە ڕوخۆشەکەی
دوای باران ...
وەرە گیانم
خۆم و لێومو بەستەکانم
دەستەکانم
چاوەڕوانین
لێرە ناڕۆین
تا تێرمان نەکەی لە ڕوانین....
نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 93