دوای بڕیاری دابڕانمان
چێژ نابینم لە ئێوارە
بێتاقەتی دایپۆشیوم
ڕۆحم لەگیانم بێزارە
نێوان ئێمەو دڵداریمان
وەکو کوردوو بەڵێن وابوو
باسی دوریو لێکترازان
لە مابەینی ئێمە کوا بوو؟
دەست بۆ هەرچی ئەبەم یادە
ئەچمە هەرکوێ تۆم لێدیوە
تۆ پارچەکەی تری خۆمیت
ئێستا چۆن ئەژیم بە نیوە
بۆ ڕێکەوت ناکا بتبینم
بشکێ تاسەی ئەم چەند وەختە
نازانم بێمروەتی تۆیە
چارەنوسە یاخود بەختە
لەوڕۆژەوەی دابڕاوین
چاو ئەگێڕم تا هەنوکە
ئای لە درۆی ئەوکەسانەی
دەڵێن ئەم شارە بچوکە ...
بە خاتری منیش نەبێت
لەبەر یادی ئەم چەند ساڵە
بەڵکو لوتفێ بکەیتو بێیت
نەجاتمبدەیت لەم حاڵە.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 104