مەگەر تەنیا من بزانم
یادگاری چی بە ناخ ئەکات
بیرەوەری
دڵ و دەرون چۆن داخ ئەکات
ئەگەر جارێک لەگەڵ دەمەو ئێوارەدا
بەیادی ئەو هەنگاوت نا بەسەر دڵی ئەمشارەدا
هەستت پێکرد کە بوکی غەم
خۆی کێشاوە بەسەر شانتا
گەر ئێوارە لەبەرچاوت
وەک شەوی تار خۆی نیشاندا
ئەگەر گریای بۆ ئاوابوون
پێیەکانت لە ڕێکەوتن
باڵندەکانی ڕابردوو
لە عەسرەکانتا دەرکەوتن
ئینجا وەک من تۆش ئەزانی
کە ڕابردوو چۆن داختەکا
بوکە شوشەی پەشیمانی
چۆن دێ یاری بەناختەکا ...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 96