ئەی ئەو خەمەی چەندین ساڵە لێت ئەخۆم و تەواو نابیت
پیرت کردووم..
لەنێوانی مان و مەرگدا
گیرت کردووم..
من زۆر ڕقم لە پیری بوو
لەبێدەنگی و تەنهایی و گۆشەگیریبوو
هەموت پێدام
جگە لە خۆت
تەمەنێکە بیرت ئەکەم
خەفەت ئەخۆم
ئەسوتێم بۆت...
ئاخۆ ئێستا
شیرینیەکەی ئەوسات مابێ ...!!!؟
هێشتا جوانی؟؟؟
ئێستا تەنهایت
یاخود دوانی؟؟
ئااای لە تۆ..
تەنها خەمی
لێت تێرنابم
تەنها ڕقیت
خۆشم ئەوێی ...
تەنها یادیت
لە بیر ناچیت
یەکەم بۆنو
تازەو کۆنو
ئاخر ماچیت..
ئێستاش بەیادی جارانی
'شەوشاد گیانم'
هەتا دوا وێستگەی تەمەنم
بۆ ڕۆژباشێ
چاوەڕوانم
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 90