بنوو دڵم بنوو
شەو درەنگەو ئەوەی ئێستا بەخەبەرە بەتەنیا تۆی
بنو دڵم بنو
ئەوەی ڕۆی ڕۆی...
تاوەکو خەو ئەتباتەوە
لەگەڵ شتێک خۆت سەرقاڵکە
پشتت بکەرە ڕابردوو
تف لە تەوێڵی خەیاڵکە...
ئەم زەمانە
زۆرفەرهادی سوتاندووە...
گەلێک چرۆی پڕ لەخەونی وەراندووە...
بنوو، دڵم بنوو
خۆت ئەزانی چەنێک مانوم
تۆ نەخەویت
منێش نانوم...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 107