لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق ڕۆژ و کات و خشتەی یارییەکانی جەولەی یەکەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراقی ئاشکرا کرد.
بڕیارە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 01-12 و #02-12-2023# جەولەی یەکەم لە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بۆ وەرزی 2023-2024 بەڕێوەبچێت، لە یەکەم یاری خۆی، تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکان لەسەر یاریگەی خۆیدا لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە یانەی میسان دەکات، بڕیارە ئەو یارییە و تەواوی یارییەکانی جەولەی یەکەم لە کاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەبچن و هەرچی خشتەی تەواوی یارییەکانی دەبێت بەم شێوەیەیە.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 270
Escriba su comentario sobre este artículo!