ئەمڕۆ شەممە #25-11-2023# #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای یەکێتی سەردانی #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان#ی کرد و لەلایەن مامۆستا #عەلی باپیر# سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و وەفدێکی باڵای کۆمەڵی دادگەرییەوە پێشوازی لێ کرا .
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێم و ئێراق و ناوچەکە کراو جەختیش کرایەوە لە پێویستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان، هەموو لایەنەکانیش پێکەوە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی بژێوی هاووڵاتییان بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەتیی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری بە پەرۆشەوە دڵنیایان کردەوە لە درێژەدان بە گفتوگۆ و دیالۆگی نیشتمانیی لە هەرێم بە شێوەیەک لە بەرانبەر پرسە چارەنووسسازەکان کۆدەنگی نیشتمانیی درووست بکرێت و یەک وتاری نیشتمانیی ئاڕاستەی #بەغدا# بکرێت کە سەرچاوەکەی دیدگای باڵای کوردستانی بێت کە بۆ ئەوەش یەکخستنی هەوڵەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پەیوەندی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە پێویست زانرا.
دۆخی نەخوازراوی ناوچەکە، پرسی هەڵبژاردن دوو تەوەری تری کۆبوونەوەکە بوون کە بەوردی تاوتوێکران و دووپات لە پاراستنی سەقامگیری ئاساییش و ئارامی هەرێم، لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن کرایەوە بە شێوەیەک هەموو هەوڵەکان بخرێنە گەڕ تا هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەمووان بێت لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە دا جەخت لەسەر برەودان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی هەردوولا کرایەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 341
Escriba su comentario sobre este artículo!