یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند، پێدەچێت پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نێوخۆیی لە #کەرکووک# زۆر ئاڵۆز ببێت و لە هیچ حاڵەتێکدا بێ سازش بۆ یەکتری و ڕەزامەندی و هاوبەشی (شەراکەتی)ی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان تێناپەڕێت.
یوسف گۆران بە میدیاى فەرمى حیزبەکەى ڕاگەیاند، لە ڕاستیدا ناتوانین هۆکاری هێزە دەرەکی و هەرێمییەکانیش لە جێگیربوون و ئاییندەی کەرکووک فەرامۆش بکەین، چونکە لە هیچ کاتێکدا یەک نەتەوە ناتوانێت ئەم شارە فرەپێکهاتەیە بەڕێوە ببات، سەپاندنی ئیراده و دەسەڵاتی نەتەوەیەک بەسەر ئەوانی تردا، نائارامی و ناجێگیریی سیاسی و ئەمنیی لێ دەکەوێتەوە.
باسى لەوەش کردووە، هیچ کات چارەسەری سەربازی و ئەمنی ناتوانێت کێشەکانی کەرکووک یەکلابکاتەوە، پێویستە سەرجەم خەڵکی پارێزگاکە پێکەوە بەشدار و هاوبەشی ڕاستەقینە بن لە بەڕێوەبردنی سەرجەم دۆسییەکان، بە دۆسیەی ئەمنییەوە.
هەروەها ڕایگەیاندووە، سیاسەتی سڕینەوەی بەرانبەر، چ لە ڕێی بەعەرەبکردن و زەوتکردنی زەوی و زاری کورد و تورکمانەکان یان دوورخستنەوەیان له فەرمانگەکان؛ هیچ سوودی نییە و ناتوانێت جێگیریی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەمنیی درێژخایەن لە دوای خۆی درووست بکات، بۆیە باشترە سەرجەم لایەنەکان دەست لەو سیاسەتە هەڵبگرن و دان بە فرەکولتووری و فرەپێکهاتەیی شارەکەدا بنێن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 261
Escriba su comentario sobre este artículo!