#ئەحمەد حاجی ڕەشید#، پەڕڵەمانتارى پێشووى ئێراق دەڵێت: هیچ کێشەیەکى دارایی لە هەرێمى کوردستان نییە، ئەوەى هەیە حکوومەتى هەرێمە قەیرانى درووستکردووە و مووچە دابەش ناکات.
ئەحمەد حاجى ڕەشید دەشڵێت: تا ئێستا پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم نەوت لەناوخۆ دەفرۆشن و لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە بۆ تورکیا و ئێرانیشى دەنێرن، کە ئەمەش داهاتى هەیە، بەڵام حکومەت نایداتە مووچە بۆ فەرمانبەران.
#حکومەتی هەرێمی کوردستان# نایەوێت ڕێگەچارە بۆ ئەو قەیرانە ئابوورییەی ئێستا بدۆزێتەوە، بەهۆی خواستی بەردەوامیدان بە ئیمتیازات و دزییەکانى خۆیان.
ڕەشید هێمای بۆ ئەوەش کرد، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ساڵێکی تری سەختی دارایی دەبێتەوە، ئەگەر حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکوومەتى ئێراق نەگاتە ڕێککەوتنێکی خێرا. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 270
Escriba su comentario sobre este artículo!