لە شاری #هەولێر# لەسەر یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان و لەژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان لە شارەکانی کوردستان و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئاستی یارییە لە شارەکانی کوردستان، پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان لە هەردوو ئاستی کوڕان و کچان بەڕێوەچوو، لە ئاستی کوڕان دە یانە کێبڕکێی بەدەست هێنانی پلەکانی پێشەوەیان دەکرد، لە ئاستی کچانیش حەوت یانەی شارەکانی کوردستان هەوڵی پاڵەوان بوون و بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستەیان دەدا لەپاڵەوانێتییەکە، لە دوو پاڵەوانێتییەکەش یاریزانانی بەشداربوو کێبڕکێ بەهێزیان دەکرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەکانی پێشەوە، ئەنجامی کۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
=KTML_Bold=ئاستی کچان=KTML_End=
1- #زانکۆی سلێمانی# 139 خاڵ.
2- #یانەی وەرزشی سیروانی نوێ# 139 خاڵ.
3- سەورە111 خاڵ.
=KTML_Bold=ئاستی کوڕان=KTML_End=
1- سیروانی نوێ 144 خاڵ.
2- سۆلاڤی نوێ 122 خاڵ.
3- #یانەی وەرزشی شێروانە# 104 خاڵ.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 437
Escriba su comentario sobre este artículo!