تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە شێوەیەکی چڕ ئامادەکاری بۆ پێنجەم یاری خۆی دەکات.ە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق دا.
لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت.ە یانەی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی تەواوی ستافی مەشقی و سەرجەم یاریزانانی، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بەردەوامە لەو ئامادەکاریانەی بۆ ئەنجام دانی یارییەکانی لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی ئێراق داو لەو چوارچێوەیەشدا. پاڵپشت.ە سەرکەوتنەکەی لە بەرانبەر یانەی ئەلحسێن و بە ورەیەکی بەرزەوە دەیەوێت.ووبەڕووی یانەی عەفەک ببێتەوە کە بڕیارە لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی #09-01-2024# و لە پارێزگای دیوانیە ئەنجامی بدات.
یانەی پێشمەرگە پێش ئەنجام دانی ئەم یارییەی بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یەکەم کۆمەڵەی یانە بەشدارەکانە و لە کۆی 4 یاری 3 یەکسان بوون و سەرکەوتنێکی هەیە و یارییەکی دواخراویشی لە بەرانبەر یانەی مەسافی جنوب لە شاری بەسرە ماوە.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 255
Escriba su comentario sobre este artículo!