#مەسعود بارزانی# و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕێی تەلەفۆنەوە دەربارەی دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و، هاوکارییە مرۆیی و سەربازییەکانی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەیان تاوتووێ کرد.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە #28-07-2015#، (فرانک ڤالتر شتاینمایێر) وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و، تیشک خرایە سەر هاوکارییە مرۆیی و سەربازییەکانی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە.
هەر لەم پەیوەندییەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا تاوتووێ کرا. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 108
Escriba su comentario sobre este artículo!