جێگری پارێزگاری #دھۆک# وتی: ئامادەکاری دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی درووستکردنی کۆرنیش بۆ گەشتوگوزار لەسەر بەنداوی پارێزگای دھۆک، بە قۆناغ درووست دەکرێت و لە قۆناغی یەکەم حکوومەت خۆی جێبەجێی دەکات کە پێویستی بە 10 ملیار دینار ھەیە، لە قۆناغەکانی دیکە دەدرێتە وەبەرھێنەران، چونکە پڕۆژەکە فراوانە و چەندین بەش لەخۆ دەگرێت، ئەو پڕۆژەیە بە تەواوبوونی سیمایەکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێش دەداتە پارێزگای دھۆک.
ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: پڕۆژەی کۆرنیش لە دەوروبەری بەنداوی دھۆک درووست دەکرێت و دەبێتە پڕۆژەیەکی گەشتوگوزاری کە زۆر بەش لەخۆ دەگرێت، بەھۆی ئەوەی بودجەیەکی زۆری پێویستە بەقۆناغ جێبەجێ دەکرێت، پێکدێت لە بەشی پیادە و دابینکردنی خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و ھەندێک پردی جوانکاری لەسەر بەنداوەکە درووست دەکرێت لەگەڵ درووستکردنی ئۆتێل و مۆتێل و خواردنگە، بۆیە بەپێی دیزایینەکە پڕۆژەکە زۆر گەورە و فراوان دەبێت ، قۆناغی یەکەم حکوومەت خۆی جێبەجێی دەکات کە پێکدێت لە شوێنی پیادە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، دواتر دەدرێتە وەبەرھێنەرەکان بێن پڕۆژەی دیکە ئەنجامبدەن.
ماجید سەید ساڵح وتیشی: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە پێویستی بە 10 ملیار دینارە، ئێستا بەو ھۆیەی زەویەکە ھەندێک کێشەی ھەیە و خاوەنی ھەیە، لە قۆناغی کوژاندنەوەی زەوی و ئامادەکردنی دیزاینداین، تەواو بێت دەست بە درووستکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە دەکرێت، پڕۆژەکە زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت بۆ گەشتیاران و گەشتوگوزار و سیمایەکی زۆر جوان دەداتە پارێزگای دھۆک. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 220
Escriba su comentario sobre este artículo!