دوای ماندووبوون و هیلاکییەکی بێ وچان و لە یەکەم چالاکی نێودەوڵەتی سەرکەوتن و توانیمان (40) بەشداربوو بکەین بە ڕاهێنەری نێودەوڵەتی و ژمارەیەک لە بەڕێزان نازناوی ڕاهێنەری نێودەوڵەتییان بە پلەی جیاواز بەدەستهێنا.
#پشتیوان ئەحمەد حەمەد# سەرۆکی ئەکادیمییای شەتڕەنجی ئاسیای لقی هەولێر وتی: بەڕاستی ئەم هەنگاوە زۆرجیاواز و نەردین وبێوینەیە، چونکە ئەو بەرنامە و پلانەی ئێمە لەپێشوو دامانڕشتبوو دەتوانم بڵێم (100%) هاتە دی و ئەنجامی گرنگی خۆی پێکا.
پشتیوان شێخ ئەحمەد لە کۆتایی وتی: سوپاس بۆ خوای گەورە و هاوکارانمان کە وەک سەربازی ون خزمەتی بێ بەرانبەریان کرد، هەروەها سوپاسی (زافر عەبدولئەمیر) سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق و (حەیدەر عەبدولغەنی) سەرۆکی لیژنەی ڕاهێنەران لە یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق و گشت ئەو بەڕێزانە دەکەین کە ڕۆڵیان لە سەرکەوتنی ئەو خولە نێودەوڵەتییەدا هەبوو، لە هەمانکاتدا پیرۆزبایی لە بەشداربوانی ئەم خولە دەکەین کە پلەی ڕاهێنەری نێودەوڵەتیان بەدەستهێنا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 238
Escriba su comentario sobre este artículo!