دڵمان لای #هەولێر# و هەولێرییەکانە، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەی سەر شاری هەولێری خۆشەویست دەکەم کە تیایدا هاووڵاتییانی مەدەنی بوونە قوربانی، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەم ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرن، ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە کە رێگە لەم پێشێلکارییانە بگرێت.
بەداخەوە ناکۆکی و دووبەرەکی نێوان لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان ئەوەندەی تر دەستی دوژمنانی کوردی واڵاکردووە کە زۆر بە ئاسانی بتوانن پێشێلکارییەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن، پێویستە لایەنە سیاسییەکان چیتر نەبنە داردەستی وڵاتان و جێبەجێکردنی ئەجندای ئیقلیمی بۆ لەناوبردنی ئەزموونەکەمان.[1]
#لاهور شێخ جەنگی#
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 202
Escriba su comentario sobre este artículo!