وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی بەرانبەر هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر #هەولێر# ڕاگەیاند و پشتگیری بۆ هەوڵەکانی هەردوو #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و فیدراڵی دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە #16-01-2024#، ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەتوندی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر ئیدانە دەکەین و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەنێرین.
ماتیۆ میلەر ئاماژەی بەوەش کردووە، دژی هێرشە مووشەکییە بێ بنەماکانی ئێرانین، کە دەبنە هۆی ناسەقامگیرکردنی ئێراق و پشتگیری بۆ هەوڵەکانی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی دووپات کردەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 268
Escriba su comentario sobre este artículo!