دانیشتووانی شارەکانی #سلێمانی# و #هەڵەبجە# و #ڕانیە#ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین لە یەک کاتدا دژ بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر #هەولێر# ڕژانە سەر شەقام و بە یەکدەنگ هێرشەکانی شەوی #15-01-2024# سەر هەولێر و بە ئامانجگرتنی ماڵی شەهید پێشڕەویان ئیدانە و شەرمەزارکرد.
هاووڵاتییان هێرشە مووشەکییەکە بە هێرشێکی مەبەستدار بۆ سەر ئاساییش و ئابووری هەرێمی کوردستان ناودەبەن و دەڵێن، گەلی کورد ڕادەست بە ئیرادەی هیچ هێزێکی داگیرکەر نابێت.
هەروەها پەیامی ئاشتیان دەگوتەوە و داواشیان لە ئێران و وڵاتان کرد، لە بری هێرشی مووشەکی و کوشتنی هاووڵاتییانی کورد باشترە دەستی ئاشتەوایی درێژ بکەن، چونکە کورد نەتەوەیەکە هەرگیز لەناو ناچێت.
هاووڵاتییان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن لە ئاست هێرش و پێشێلکارییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر بێدەنگ نەبێت و سنوورێک لە بەردەم دەستدرێژییەکان دابنرێت، بۆ ئەوەی چیتر هێرشی لەم جۆرە و شەهیدکردنی هاووڵاتییانی مەدەنی دووبارە نەبێتەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 250
Escriba su comentario sobre este artículo!