لەنێو بارەگەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# گرێبەستی یاریزانێکی پیشەگەری بە ڕەگەز غانای واژۆ کراو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە مەشق و ئامادەکارییەکانی تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە کرد.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #22-01-2024# و لەنێو بارەگەی سەرەکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە ناوچەی ئاوبارە و بە ئامادەبوونی حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانە و م. #شێرزاد محەمەد حەسەن#ی سکرتێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی گرێبەستی یاریزان (محەمەد حەسەن بە ڕەگەز غانای) پیشەگەر واژۆ کرا.
ئەمە و سەبارەت بە گرێبەستی یاریزانی ناوبراو، #وسام محەمەد بازگ#، سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە بە مەبەستی زیاتر بەهێزتر بوونی پێکهاتەی تیپەکەیان و لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا توانیان گرێبەستی یاریزانێکی پیشەگەر واژۆ بکەن کە لە یانەی ئەمانە بەغدا و لە قۆناغی یەکەمی خولی ئەستێرەکان یاری دەکرد.
ناوبراو وتیشی لە ڕێکەوتی #20-01-2024# ئەو یاریزانە بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگە کردووە و ئەمڕۆش لە ڕێگەی سەنتەری ڕۆژنامەوانی یانەکەمان، یانەی وەرزشی پێَشمەرگە بە میدیاکان و هاندەران و وەرزشکارانمان ناساند.
جێگەی باسە یاریزان محەمەد حەسەن لە هێڵی بەرگری ناوەندی یاریگە یاری دەکات و یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکان لە هێڵەکەی خۆیدا.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 244
Escriba su comentario sobre este artículo!