پەلامار و بۆردومانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لە ھەردوو پارێزگای #ھەولێر# و #سلێمانی# پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هاوکات کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان کردارێکی تاوانکاری دژ بە مرۆڤایەتییە و ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت.
ئێمە لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# ئەم پەلامار و بۆردومانکردنانە ئیدانە دەکەین و بە ڕێزنەگرتنی بنەماکانی دراوسێیەتی و دۆستایەتی دەزانین و، پێویستە کۆتاییان پێ بھێندرێ و چیتر ھەرێمی کوردستان نەکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و یەکلایی کردنەوەی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانیان کە پەیوەندییان بە ھاووڵاتیانی خۆڕاگری ھەرێمی کوردستانەوە نییە.
کێشە و گرفتەکان بە خوڵقاندنی ئاڵۆزی لە دەرەوەی سنوورەکان چارەسەر ناکرێن بەڵکو باشترین ڕێگای چارەسەرکردن گفتوگۆ و یەکتر قبوڵکردنە بە ھەبوونی جیاوازیەکانیشەوە.
لە کۆتاییدا خەمباری و نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ھەموو ئەو زیانە گیانی و مادییانەی بەر دانیشتوانی ئەو دەڤەرانە کەوتوون. [1]
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
#28-09-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 200
Escriba su comentario sobre este artículo!