#فازڵ میرانی#، سکرتێری مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە میانی پرسەی عومەر میرانی، بەرپرسی پێشووی پەیوەندییەکانی پارتی لە ئەنقەرە، ڕایگەیاند، خەڵکی کوردستان جوامێرن و لایەنە سیاسییەکانیش پێویستە ئەو جوامێرییە بنوێنن.
وتیشی: ئەگەر میللەت باش بوو، پێکهاتەی سیاسی ناتوانێت باش نەبێت، هەروەها پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان بەرپرسانی سیاسی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندی سیاسی باش و گۆڕینی پەیوەندییە خراپەکان بە پەیوەندی باش.
فازڵ میرانی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، بەشداری خەڵک لە پرسەی عومەر میرانی، هۆکارەکەی بۆ وەفای خەڵک بەرانبەر بەو خەبات و تێکۆشانە دەگەڕێتەوە، کە عومەر میرانی لەناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەسەر پەیڕەوی قوتابخانەی بارزانی و کوردایەتی پێشکەشی کردووە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 264
Escriba su comentario sobre este artículo!