وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی #حکومەتی ھەرێمی کوردستان# وتی: ڕێککەوتنمان لەگەڵ حکوومەتی ئێراق کردووە، بۆ ئەوەی چوار بەنداوی گەورەی ستراتیژی لە ھەرێمی کوردستان درووست بکەین، سەرەڕای قەیرانەکانیش ھەشت بەنداوی مامناوەندمان درووستکردووە.
#بێگەرد دڵشاد#، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە وەکوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی ئێراق ڕێککەوتووین، بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان چوار بەنداوی گەورەی ستراتیژی درووست بکەین، بڕیارە ئەمساڵ 2024 دەست بە درووستکردنی ئەو چوار بەنداوە بکرێت.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە درووستکردنی بەنداو دەدات، ئێمە وەکوو ھەرێمی کوردستان سەرەڕای قەیرانەکانیش ھەشت بەنداوی مامناوەندمان لە ھەرێمی کوردستان درووستکردووە.
دەشڵێت: جگە لەوەش بەردەوامین لە گلدانەوەی ئاو لە ڕێگەی درووستکردنی پۆند لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 176
Escriba su comentario sobre este artículo!