غەریب
لە وڵاتدا، هەستی دەکرد غەریبە
بۆیە سنوور و چیاکان و
ڕووبار و دەریاکانی بڕی و
لە رۆژئاوا
لە ناو باخچەیەک
لە ماڵێکدا گیرسایەوە
بەڵام هێشتا
هەستی دەکرد غەریبە
بۆیە گەڕایەوە وڵات
هەموو پێشوازیان لێکرد
بەڵام ئەو جارەیان تێگەیشت
لە هەموو دنیا غەریبترە.
هۆزانەوان: #زانا خەلیل# [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 84