=KTML_Bold=بەڕێز/ غەفور مەخموری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK=KTML_End=
بەبۆنەی (27) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان پیرۆزباییەکی گەرمی خەبات و کۆڵنەدان لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوادارین هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن لە خەبات و تێکۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
بەخشش و ڕۆڵی حزبەکەتان لە ماوەی (27) ساڵی ڕابردوودا دیار و بەرچاو بووە لە پێناو بە دیهێنان و بە دەست خستنی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، جەختکردنەوە لەسەر بیری ئازادیخوازی نەتەوەیی و بەرجەستەکردنی لە تاک و کۆمەڵگای کوردستاندا، لەم پێناوەدا هەوڵ و خەباتی زۆرتان داوە و هیوادارین سەرکەتوو بەردەوام بن.
یادی دامەزراندنی حزبەکەتان کە ھاوکاتە لەگەل جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیمان، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستەدەکەین و، خەبات و هەوڵ و ڕۆڵی بەرچاوتان بۆ بەدەستهاتنی دەسکەوتەکان و بەدیهێنانی ئامانجەکانمان بەرز دەنرخێنین، هاوکات جەخت دەکەینەوە لەسەر هاوخەباتی و یەکڕیزیی و تەبایی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکان و ڕەوشی ئارام و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
هیوادارین بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هەماهەنگییە زیاتر پتەوتر و بەهێزتر بکەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و دابین کردنی ئایندەیەکی ڕۆشنتر و گەشتر بۆ گەلەکەمان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەرفرازو سەرکەوتوو بن. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#20-03-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=