ڕووبارێک پێڵاوەکانی،
چووە ناو دەریا،
ئیتر قاچەکانی وندەکا!
دارسنەوبەرێک جەستەی
موتوربە کرد لە پەڕی باڵندە،
ئیتر کڵاوەکەی (با) دەیبا!
تاریکی پشتی دەچەمێ،
خەتای گڕی مۆمێک نییە،
خەتای ئەوەیە دڵی،
لە لێدانی خۆر دەکەوێ!
گیا کۆنگرە دەبەستێ،
گفتووگۆ تەنها باسی کچێنی
کێڵگە نییە، کە بکوژرێ
گفتووگۆ حەشاردانی
گۆرەوییەکانی پاییزە،
لە ماڵی چەمێ!
هاوین تێر دەخوات،
لە خوڕەی خۆر
میوەکان لەشەقامی،
لەزەتا ڕادەکشێن!
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 57