ڕۆژی یەکشەممە #04-02-2024# لە سەڵاحەددین سەرۆک #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە ئەحلام ئەللامی نەقیبی پارێزەرانی ئێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و تەحەددیاتی بەردەم ئێراق ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی کاروباری دەوڵەت لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دامودەزگەی شارۆچکەیی کرایەوە.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا هەماهەنگیی نێوان #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و حکوومەتی ئێراق لەپێناو گەیشتن بە تێگەیشتنی هاوبەش و سەقامگیریی خرایە بەر باس و گفتوگۆ. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 129
Escriba su comentario sobre este artículo!