ئەمڕۆ چوارشەممە #21-02-2024#، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و ئامادەبوونی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بابەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە #24-09-2023#، تایبەت بە ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2019، تایبەت بە هەمواری یاسای پارێزگاکان، ژمارە (3)ی ساڵی 2009، لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەخرێتەڕوو و گفتوگۆ دەکرێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 168
Escriba su comentario sobre este artículo!