ناونیشانی پەرتووک: گەڕانەوەی ڕووسیا
لەململانێ سەختەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی ئۆکرانیا
ناوی نووسەر: #هەندرێن شێخ ڕاغب#
شوێنی جاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: کارۆ
ساڵی چاپ: 2024
ئەم پەرتووکە باسی گەڕانەوەی ڕووسیا دەکات بۆ ململانێ گەورە سەختە نێودەوڵەتییەکان و هەوڵی بۆ کۆتایی هێنان بە دنیای تاک جەمسەری ڕۆژئاو ئەمریکا، دابەشکردنەوەی نفوز و دەسەڵات و هەژموون بۆ دوو جەمسەریان زیاتر.
ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیا، چۆن دێتەوە ناو جیهانە تازەکە. ئەو جیهانەی دەیەوێت خۆی دیزاینەری بێت لە ڕووی سیاسەتی تازەی نێودەوڵەتی. لەم بارەیەوە قسەمان لەسەر گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماددەیی ئەمەریکا، بەهاری عەرەبی، کورد و کێشەکەی، خواستە تازەکانی زلهێزەکان، شەڕی ئۆکرانیا و داڕشتنەوەی سیاسەتی تازەی جیهان. ڕێکخراو گرووپ و بلۆک بەندییەکانی جیهانمانمان وەک بابەتێکی سەربەخۆ خستۆتە ڕوو. دەوڵەتە هەرێمییەکانی وەک ئێران و تورکیا و دەوڵەتانی عەرەبی و کوردستان لەم ناوەدا. زۆرێک باس و خواسی تر. بۆچوونم وایە ئەم وردەکارییە لە سیاسەتی تازەی ڕووسیا زۆر لایەنی دیکەی ناوچەکە و سیاسەتی نێودەوڵەتی ڕوون دەکاتەوە.
[1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 234
Escriba su comentario sobre este artículo!