#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە #هەولێر# سەردانی هەڤاڵ #ئەرسەلان بایز#، تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری یەکێتی و کوردستانی کرد.
لە دیدارەکەدا کە #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە هەڤاڵان ئامادەبوون، بافڵ تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵ و پێگەی دکتۆر ئەرسەلان بایزی کرد لە مێژووی خەبات و شۆڕشی نوێ دا و وتی: یەکێتی بە شانازییەوە ئەو مێژووە درەوشاوەیە وەبیر دەهێنێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرد و ڕایگەیاند: هەموو هەنگاوێکی یەکێتی لەپێناو سەربەرزیی خەڵک و پاراستنی کوردستاندایە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 101
Escriba su comentario sobre este artículo!