لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی #کەرکووک#، دیاریکردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەکە کرایەوە و جەخت لە گفتوگۆ و هەماهەنگیی نێوان لایەنە براوەکان کرایەوە لەپێناو تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و گەیشتن بە ئەنجامێک کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەک بێت.
لە درێژەی دیدارەکەدا قووڵکردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی کەلتووری پێکەوەژیان لەنێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکووک دووپاتکرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون، ئیدارەی نوێی شارەکە نموونەی باڵای سەرکەوتن و پێکەوەژیان بێت لە هەرێمی کوردستان و ئێراق.
#بافڵ تاڵەبانی# لەژێر ڕۆشنایی دۆخی کەرکووک و تایبەتمەندییەکانی شارەکە ڕوونیکردەوە، ئاڕاستەکردنی کەرکووک بەرەو ئاوەدانی و خزمەتکردنی خەڵکەکەی، پەیوەستە پابەندبوون بە ئەنجامەکان، دوورکەوتنەوە لە دەمارگیری و ڕۆحییەتی تۆڵەسەندنەوە، نابێت گەورەیی کەرکووک و شکۆمەندیی خەڵکەکەی قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەکان بن.
پرسی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ، تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی گفتوگۆکان کردەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 116
Escriba su comentario sobre este artículo!