لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامیی لێکتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنەسیاسییەکان کرایەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە وڵاتدا و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران بەپێی ڕێکارە دەستووریی و یاساییەکان و ئەنجامی هەڵبژاردن و ڕێککەوتنە سیاسییەکان.
لە درێژەی دیدارەکەدا پابەندبوون بە دەستوور و ڕێککەوتنە سیاسییەکان دووپاتکرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەکان و گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی لەبارەی ئیدارەدانی #کەرکووک# و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، بەشێوەیەک هەموو هەوڵەکان لە چوارچێوەی خزمەتکردنی کەرکووک و دانیشتووانەکەیدا بێت بەبێ جیاوازی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆکان و هەنگاوی بەرپرسیارانە کرد بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان و داوای کرد، هەموو لایەک لەپێناو بەرژەوەندییە هاوبەش و باڵاکاندا نەرمی بنوێنن و هەموو هەوڵەکان بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی خەڵک و ژیانێکی سەقامگیرتر بێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 120
Escriba su comentario sobre este artículo!