خۆ لەمە ئاو ناڕوا و لەوان خین بڕوا
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (خۆ لەمە ئاو ناڕوا و لەوان خین بڕوا)، لە هەولێرێ بە خوێن دەرێن: خین، کاتێک دوو لایەن لە کێشەیەکدا خوێن لەنێوانیاندا دەڕژێت، خوێنی لایەکیان ئاو نییە و ئەوی تر ئاو بێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لایەنێکیان دەڵێت: ئێمەش مرۆڤین خوێنمان لێ بڕوا تۆڵە دەکەینەوە و دەیانکوژینەوە چونکە خۆ لەمە ئاو ناڕوا و لەوان خین بڕوا.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 32