ئیلاهی ئەم گوڵی نەوڕەستە هەر دائیم بەهاری کەی
ئیلاهی ئەم گوڵی نەوڕەستە هەر دائیم بەهاری کەی
لە باخی پڕ لە میوەی توولی عومرا کامگاری کەی
پەری تەقوا و عیفریتی هەوا و نەفسی موسەخخەر بن
لەسەر تەختی سولەیمانی بڵەند و پایە داری کەی
لە ئەوجی مەیمەنەتدا وەک هومایونی موبارەک بێ
لە بورجی مەعریفەتدا هەر وەکوو ڕۆژ ئاشکاری کەی
ئەوی ئەم نەونەمامی جۆیی عیرفانەی نەوێ یاڕەب
لەڕووی چاک و خراپا هەر تەرێق و شەرمەزاری کەی
بە تەئریخی لە دایک بوونی ئەو دائیم ئەڵێ بێخود:
خودا وەک باب و باپیری وەحیدی ڕۆژگاری کەی
سەرچاوە: #دیوانی بێخود#
هۆزانەوان: #بێخود#. [1][2]