هەورە هانام هێناوە، دڵ بێ قەرارە
یارە شیرینەکەی من، تازە هەوارە
هەورە توخوا مەبارە، مەبارە یار نازدارە
ئازیزم بارگەی لە ڕێیە
دڵەکەی مەجنونی پێیە
بارگەی بارکرد بۆ ئەو هەوارە
چاو جوان ڕۆیی، دڵم غەمبارە
هەورە توخوا مەبارە
مەبارە یار نازدارە
تاپۆی کۆچی ئازیزم، لە دوور دیارە
هەورە دەخیل مەبارە، دڵ بێ قەرارە
ئازیزە ڕێ هەوارە، با تەڕ نەبێ نازدارە
هەورە توخودا مەگرمێنە
دڵی ناسکی مەلەرزێنە
بارگەی بارکرد بۆ ئەو هەوارە
چاو جوان ڕۆیی، دڵم غەمبارە
هەورە توخوا مەبارە
مەبارە یار نازدارە[1]
هۆنەر:#عابد سیراجەدین نەقشبەندی#
وتنی: #مەزهەری خالقی#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=572083&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی هەورە مەبارە بەدەنگی مەزهەری خالقی=KTML_Link_External_End=