نە هەسپی قولە، نە سەی تووله
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نە هەسپی قولە، نە سەی تووله)، قولە: ئەسپی ڕەش، بارگیری ناڕەسەن-#هەنبانە بۆرینە#. توولە: سەگی بچووک، ئەسپی ناڕەسەن بۆ سوارچاکی و سوارسوارێنی دەست نادات و سەگی توولەش بۆ پاسەوانی و شەڕە سەگی دەست نادات، کوردەواری لە دەشتی هەولێرێ بۆ ناپەسەندی ئەسپی ناڕەسەن و توولە وتویەتی: نە هەسپی قولە، نە سەی تووله.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 67